بەشی دووهەم، کۆتایی: مڵەی برایەتی گەلان و شۆڕشە مەزنەکەی ڕۆژاوای کوردستان.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
27 خەرمانان 2726
کۆچی هەتاوی
27 شهریور 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٦ ربيع الآخر ١٤٤٨
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

بەشی دووهەم
نووسینی: پەڕەژاڵ کوردی

لەو لاشەوە لەو سەردەمەدا پرۆژەی *ڕێڕەوی داود* کە خۆی لە بنەڕەتدا دەبوە گەورەترین و بێ مەترسی ترین ڕێرەوی ئابووری جیهان لە ژێر کۆنترۆلی ئەمریکا و ئیسرائیل بە گەرمی باسی لێ دەکرا و کوردستانیش بەتەواوی دەکەوتە چەقی ئەم ڕێڕەوەوە. ئەمەش وەک دەسپێکی بیرۆکەی سیاسەتی نەهێشتنی دەسەڵات لە نێو جوغرافیای گەورەی وڵاتانی وەک ئێران ، تورکیا و پاکستان دابەش کردن و بچوک کردنەوەیان بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێ و نەهێشتنی مەترسیان بۆ بەرژەوەندی زلهێزانی خاون دەسەڵات .

 ئەمریکا قەاردادی پێدانی تەیارەی شەڕکەری ئیف ٣٥ی لەگەڵ تورکیا سڕ کرد .

هەموو ئەمانە ترسێکی گەورەی خستە دڵی تورکیا . تورکیا بۆ پەکخستنی ئەم پروژەیە خۆی بە دار و دیواردا دەدا. دیدارەکانی تورکیا لە ئاستی هەرە بەرزدا دستی پێ کرد .پەنای دەبردە بەر چین، روسیا ، هیند پاکستان و ئێرانیش کە تا ئەوکات حیسابێکی ئەوتۆی بۆ نەدەکرد. قەەراردادی وەرگرتنی موشەکی ٤٠٠ی لەگەڵ ڕوسیا واژۆ کرد ، ئامادیی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەسەد دەربڕی. ترسی گەورەی دامەزرانی دەوڵاتی کوردی لە پنا گوێیدا زەندەقی لێ بڕیبوو .

  هەموو ئەمانە لە بەرژەوەندی کورد بوو و تورکیا و خەونەکانی خستبوە لێواری هەڵدێرەوە.

شەپکە توند بوو . دەبوا بۆ بەرگری کردن لە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی کە هەمیشە کابوسی سەر دڵی تورکیا بە هەموو ڕێژیمە یەک لە دوای یەکەکانیەوە بووە و پاراستنی یەکپارچەیی جوغرافیای ئێستا  تورکیا کارێ بکات و لە لایەکەوە شلی بکات.

 کارەساتە لە دەستگیر کردنی ئۆجالانەوە  دەستیپێکرد . سەرکردایەتی کردنی گەورەترین پارتی بە ناو سەربەخۆییخوازی کوردستانی لە زیندانەوە لە ژێژ دەسەڵاتی دەوڵەتێکی داگیرکەری وەک تورکیا کە هەموان زۆر بە باشی دەیناسین .

 هەر لە یەکەم ساڵاکانی زیندانیەوە ئوجالان سیگناڵی دەگەیاندە دەسەڵاتدارانی تورکیا کە تەنیا ئەوە دەتوانێت کێشەی کوردیان لەگەڵ یەکلایی بکاتەوە . لە هەموو وتارەکەنیدا باسی پاراستنی تەکپارچەیی تورکیای کردبووە کرۆکی قسەکانی . کەوتە دژایەتی بیری نەتەوەیی و دژایەتی بیرۆکەی دەوڵەت نەتەوە پێی وابوو کاتی بەسەر چووە و دژی یەکپارچەیی خاکی تورکیایە .

بەوەشەو نەوەستا هەرێمی کوردستانیشی بە هەڕەشە بۆ سەر یەکپارچەیی وڵاتان دەزانی و دژایەتی دەکرد . بۆ دژایەتی بیر و هزری سەربەخۆیی کایەی بیرۆکەی برایەتی گەلان خستە مەیدان بە پەروەدەیەکی ویشکی ئایدولۆژیای چەپیەوە .کە ئەویش لە خۆیدا شتێکی نوێ نەبوو . گەرم کردنەوەی بیرۆکەی برایەتی و یەکگرتویی سەردەمی دەسەڵاتی یەگوسلاوی بوو . کە لە سەردەمە زێڕینەکای بە ناو سوسیالیستیشدا بۆ پاراستنی یەکپارچەیی سوڤیەت و هاوپەیمانەکانی بە تایبەت لە یوگیسلاویا کە چەند نەتەوەی جیاوازی تێدا بوو لە ژێر ناوی *برایەتی و یەکگرتویی*دا پێڕەو دەکرا .  دروشمێکی بەناوبانگ بوو بۆ کپ کردنی بیری نەتەوەیی و بە زۆر گونجاندنی چەند نەتەوە لە نێو یەک جوغرافیا بە بێ ویستی خۆیان . ئاکامەکەی دیتمان لە دوای ڕوخانی دێوەزمەی سۆڤیەت لە گەڵ یەکەم هەلدا سەربەخۆییان ڕاگەیاند . زۆریش گیانیان لە پێناودا بەخشی و دنیاشیان مەجبوور کرد دانیان پێدا بنێن و بە فەرمی بیانناسن .

ئەم بیرۆکەیەش کە لە زیندانەوە سەری هەڵدا ڕێخۆشکەر بوو بۆ لە خشتە بردنی تاکی کورد کە دەریایەک خوێنیان لە ڕێی ڕزگاری خاک و نیشتمانیان داوە و هەر دەم ئامادەی گیانفیدایین لەو پێناوەدا .

پکک لە قەندیلەوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خاون شکۆ بوون کە بە ڕاوێژ و پەسندی میتی تورکیا لە  ئیمڕالیەوە پێیان دەگەیشت. ناتوانم بڵێم لە ژێ گوشاری تەرکیا لەبەر ئەوەی لەو هەموو دیدارانەی ئیمڕالیدا بە شێوەیەک ئاماژەیەکی دەگەیاندە سەرکردایەتی لە قەندیل. ئاماژەکان ئەوەیان دەگەیاند ڕێککەوتنی بە دڵی ئوجالانە لە پێناو یەکپارچەیی تورکیای مەزن  هاوتەریبە لەگەڵ ئامانجەکانی دەوڵەت باخچەلی و ئوردوغاندا.

هەوڵەکانی ئوجالان و ترسەکانی تورکیا ئاکامەکەی بوە پرۆسە ئاشتی کە بە جوانەمەرگی لە گۆڕ نرا و پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆری لێ سەوز بوو.  لایەنی بەرانبەر تورکیا  تا ئێستاشی پێوە بێت بۆ جارێکیش نە ناوی کورد و نە ناوی ئاشتیان نەهێنا .  لای ئەوان ناوی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆرە .

بە قبوڵ کردنی پرۆسە تورکیای بێ ترۆر پکک بە کردەوە خەباتی چەند ساڵی و کیانیفیدایی گریلاکانی وەک تیرۆر ناساند.

کورد  هەلی مێژویی بۆ هەڵکەوتبوو . سەرکردایەتیەکی نەتەویی ،دووربین ، بە هەڵوێست ولەخۆبردووی دەویست بە ووردی قۆناغەکە هەڵسەنگێنێ ، هەلەکە بقۆزێتەوە ، کەڵکی لێ وەرگرێت و وەک گەمیەوانێکی بە ئەزمون نەتەوەکەی  بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام .

سەرکردەیەکی گەنج و ئەمڕۆیی، هێمن و لەسەرەخۆ ، ژنراڵێکی وەردبین و بە هەڵوێست کە بە کردەوە و هەڵوێستە ورد و بەجێکانی لە ڕۆژاوای کوردستان بە ناوی ژنراڵ مەڵۆم عەبدی بووە جێگای هیوا بۆ زۆرینەی هەرە زۆری کوردستانیان لە گشت پارچەکانی کوردستان .

ترسی گەورە هەر لە سەرەتاوە لە ڕۆژاوای کوردستان بوو . کە قۆناغێکی دژواری پێوابوو ، دەریایەک خوێنی  دابوو دەیان هەزار گیانی پێشکەش بە ئازادی کردبوو . لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا جێگا و پێگەیەکی قورس و قایمی دەستەبەر کردبوو . ببوە هیوا  لە دڵی هەر تاکێکی کورددا . کە ببێتە یەکەم قوربانیی پرۆژەی برایەتی گەلان و پرۆسەی تورکیای بێ ترۆر(بە ناو ئاشتی).

ئوجالان لە ئیمراڵیەوە و پکک لە قەندیلەوە ئەوەی نەدەبو بیکەن کردیان ڕۆژاوایان پەلکێشی پڕۆژەی برایەتی گەلان کرد . ئاکامی پرۆژەکەی ئوجالان ئەوە بوو کە خەڵکی ڕەقە و دێرەزور و ناچە عەرەبیەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کەوتنە پێش سپای سوریای عەرەبی، سپاکەی جولانی  داعش و هەموو ئەو ناوچانەیان تەسلیمی سپای سوریای عەرەبی کرد . ڕقیان بەرانبەر بە هەسەدەی برایان و کورد بەڕادەیەک بوو هوموو گڵکۆی شەهیدانیان تێک و مەسکەن دان و بە ئاشکرا بێڕێزیان بە پیرۆزیەکانیان دەکرد و ڕستەوخۆ لە میدیاکانیانەوە بڵاوین دەکردەوە .

    تا گەیشتە ئەم کاتەی هەستیارە لە مێژوی کوردستاندا کە مڵەی برایەتی گەلان و پەردەی ڕەشی ئایدیولوژی ، بەریان بە ترواکایی ئاسۆی ڕزگاری کوردستان گرت و ئەم کاریگەریە نەرێنیەی لە سەر شۆڕشێکی مەزن و نمونەیی وەک شۆڕشی ڕۆژاوا دانا و کردیە هاوبەشی تاوانەکانی داعش و ئەحمەد جولانی و دەوڵەت و سپای سوریای عەرەبی.

دیسانەوە بۆ جارێکی تر مێژویان بۆ کورد دووبارە کردەوە . ئەوەی بە خوێن و خەبات وەدەستیان هێنا لە دانوستاندا دوڕانیان و کردیانە قوربان ئیدئولۆژی و ڕزگار کردنی سەرکردەیەک کە خۆی و ئایدیاکەی ئامادەن نەتەوەیک بکەنە قوربانی بەرژەوەندیەکانی خۆیان.

 ئمەش ئاکامی پەروەدی وشکی ئایدیەلۆژیە کە پەردە بە سەر مێشدا دەکێشی سپیت بە ڕەش و ڕەشت بە سپی دێنێتە بەرچاو ئایدولۆیا  دەکاتە پێوەر بۆ  مرۆڤ  و کۆمەڵگا . کۆمەڵگای پێ دەخاتە ژێر ڕکێفی خۆی و شەرعیەت دەداتە هەڵاواردنە نەتەوییەکان و دەیکاتە داردەستی نەتەوەی باڵادست لەژێر ناوی برایەتی گەلان و شەرعیەت دان بە داگیرکاری و ناعداڵەتی.

بەرگ و ناو و نیشانی لە جەنڕاڵی هیواکانیان  ژنراڵ مەزڵوم عەبدی داماڵی و کردیانە ڕاوێژکاری سەرۆکی تاوانەکان . لەگەڵ هەموو ئەمانە هێشتا چاوبەستی لە گەل و نەتەوەکەیان دەکەن و لە میدیاکانیان جەژن و شادی بۆ دەگێڕن و  شکست و دۆڕانەکانیان بە سەرکەوتن پێ دەفرۆشنەوە .

دڵنیام هێشتا زۆرن لە ڕۆژاوا  کە دڵیان بۆ خاک و نیشتمانیان لێ دەدات و خەونی سەربەخۆییان لە مێشکدایە و ئەم کارەساتە بە سەرکەوتن نازانن بۆ گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانیان دیسانەوە تێ هەڵدەچنەوە .

تێبینی: پارتی سەربەخۆیی کوردستان تەنیا لەو وتارانە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ کە بە ناوی پارتیەوە بڵاو دەبنەوە و بڵاو کردنەوەی بابەتی تر بە مانای پەسەند کردنی ناوەرۆکی ئەو بابەتانە نییە.

بەشی یەکەم 

بابەتی پێشووپاریس: سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، لەگەڵ وەزیری کولتوور و بەرپرسانی کاتالۆنیا کۆبووەوە.
بابەتی دواترلە پاریس یاد و بیرەوەریی موشتەبا و مەیسەم وەیسی بەرز ڕاگیرا

2 کۆمێنتەکان

Leave a Reply