ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لە سەر بانگهێشتی ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی کاروباری گشتیی دروزییەکان (IDPAC)، ڕێوڕەسمێکی ئانلاین بە بۆنەی ساڵیادی ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، بە بەشداریی ئەیوب قەرا، وەزیری پێشووی ئیسرائیل، ئەندامانی ئەنجومەنەکە و ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکان بەڕێوەچوو.
ئاشتییاکو پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان (PSK)، لە وتارەکەیدا، وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیان، هاوخەمیی قووڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵەکانیان دەربڕی و کوشتنی خەڵکی مەدەنی، بارمتەگرتن، دژە جوولەکە بوون و هەر جۆرە توندوتیژییەک دژی مرۆڤی بێتاوانی بە توندی مەحکووم کرد.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئەزموونە مێژووییەکانی نەتەوەی جوو و نەتەوەی کورد، جەختی لەوە کردەوە کە خاوەندارێتیی دەوڵەتی سەربەخۆ و سەروەریی نەتەوەیی، یەکێکە لە گرنگترین ئامرازەکانی پاراستنی مان و مەوجودییەت، ئاسایش، ناسنامە و داهاتووی نەتەوەکان.
سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕۆڵی ئەو ڕژێمە لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەدا و وتی: گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیرییەکی ڕاستەقینە و درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێویستی بە کۆتاییهێنان بە ڕژیمی ئێرانیە و هەروەها دانپێدانان بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوە بێدەوڵەتەکان.
ئاشتییاکو پوورکەریم لە کۆتایی وتارەکەیدا، جەختی لەوە کردەوە کە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتە نەتەوەییەکانی کوردستان، باشان و کابیل، لەگەڵ بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و سیاسییەکانی نەتەوەکانی دیکەی بێبەشکراو لە سەروەری، دەتوانێت ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە مسۆگەرکردنی ئاسایش، ئاشتی و سەقامگیریی درێژخایەنی ناوچەکەدا بگێڕێت.



Its Amazing
HI,I AM HERE AGAIN AND AGAIN