فەرشاد گەردکانە، وەرزشوانی کورد، لە پاڵەوانێتی ئورووپا لە بواری جوجیتسۆی برازیلی نووگی (No-Gi)، لە کێشی ٩٧.٥ کیلۆگرامدا توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و مێدالی زێڕی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ خۆی مسۆگەر بکا.
گەردکانە لە پێشبڕکێکانی European IBJJF Jiu-Jitsu No-Gi Championship 2026، لە پۆلی پیاوانی Master 1 و ئاستی کەمەربەندی مۆر، سەرکەوت و ناوی خۆی وەک پاڵەوانی ئورووپا تۆمار کرد.
دوای ئەم سەرکەوتنە، فەرشاد گەردکانە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، هەواڵی بەدەستهێنانی مێدالی زێڕەکەی ڕاگەیاند و ئەم سەرکەوتنەی لە گەڵ هەموو ئەوانەی کە باوەڕیان پێی هەبووە و پشتگیرییان کردووە دابەشکرد.
گەردکانە لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەی لە سەرجەم نەتەوەی کورد ، خەڵکی کوردستان و خەڵکی بلژیک کرد و سوپاسی خێزان، پشتیوانان، ڕاهێنەران و هاوتیمەکانی خۆی کرد کە لە ماوەی ئامادەکاری و پێشبڕکێکاندا هاوکارییان کردووە.
ئەو هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمە چوارەم جارە دەبێتە پاڵەوانی ئورووپا و مێدالی زێڕەکەی پێشکەش بە خەڵکی کوردستان و بلژیک کرد.
ناوەندی میدیایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان ئەم سەرکەوتنە بەرز دەنرخێنێ و پیرۆزبایی لە هەموو نەتەوەی کورد بە گشتی و وەرزشوانی کورد فەرشاد گەردکانە بە تایبەتی دەکا.



