کاتی ئەوە هاتووە کە “ئەی ڕەقیب” لە سروودەوە ببێتە کردار!

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
8 گەڵاڕێزان 2726
کۆچی هەتاوی
8 آبان 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
١٨ جمادى الأولى ١٤٤٨
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

هۆ نەوەی گەورەی ماد و ساسان، هۆ کچان و کوڕانی سەربەرزی کورد!
ئێوە نەوەی کۆنترین نەتەوە و ژیارن لەسەر ئەم هەسارەیە. ئێوە میراتگری ئەو تاج و تەختە پیرۆزەن کە سەردەمانێک بە تیشکی داد و مەزنی، جیهانی ڕووناک کردبووەوە. بەڵام ئەمڕۆ، نیشتمانی پیرۆز و خەراتووی درەوشاوەتان لەژێر پۆستاڵی داگیرکاری و بیرکردنەوەی هاوردەدا خەریکە دوا هەناسە دەدات.
ئەمڕۆ، چ دەبینین؟
نەتەوەی مەزنی ئێمە، لەژێر پۆستاڵی ناپاکی داگیرکاری هزر و خاکدا، خەریکە دوا هەناسە دەدات. ئێمە، کە خاوەنی کەیایەتی و شارستانیەت بووین، کەچی ئەمڕۆ بێ دەوڵەتین و لە نیشتمانی خۆماندا بندەستین. چۆن ڕازی دەبین کە لە مێژوودا هەبین،بەلام بندەست و بێ ماف بین؟
ئەی کچ و کوڕی کورد، گوێ بگرن:
چۆن دەبێت ماسیگرەکان و ڕێگرەکانی بیابان، کە تەنها سەدەیەک لەمەوبەر نەک بێ دەوڵەت، بگرە پۆشاک و خۆراکیان دەست نەدەکەوت.هیچ شارستانیەتێکیان نەبوو، کەچی ئەمڕۆ بوون بە خاوەنی چەندین دەوڵەت لەسەر خاک و خوێنی گەلانی وەک کورد،کێمێت و ئەمازیغەکان!
چۆن دەبێت ئەوان دەکرێن بە دەوڵەت، بەڵام ئێمە، کە گەورەترین ئیمپراتۆریەتمان هەبووە، کە بناغەی یاسای جیهانیمان داناوە، ئەمڕۆ دەبێت لە بەردەم بێگانەکاندا چۆک دادەین؟
ئەمە بێگومان ئەنجامی دوورکەوتنەوەی ئێمەیە لە ڕەسەنایەتی خۆمان!
ئەمە ئەنجامی باوەڕهێنانە بە ئاین و ئایدیۆلۆژیا پووچە هاوردەکان کە سەدان ساڵە وەک چەکی سڕینەوەی شوناسی نەتەوەی کورد بەکار هاتوون و خەریکە بۆ هەمیشە ئەم نەتەوە مەزنە لەناودەبەن.
ئەوان تەنها خاکیان لێ داگیر نەکردین؛ هزر و دیدیان کویلە کردین،کەڕ و کوێر و لالیانکردین.
بۆ مانەوەمان، پێویستە مێژوو دووبارە بکەینەوە. ئێمە ناتوانین بە ئایدیۆلۆژیای داگیرکاران، ڕزگار بین. پێویستە جارێکی تر ببینەوە بە مادی شکۆمەند، بە کەی خاسڕۆی مەزن، و بە پیر دێوکای شکۆدار!
ئێستا، گرنگە ئێوە بەڕاستی کوڕ و کچی ئەم نەتەوە مەزنە بن. پێویستە سروودی “ئەی ڕەقیب” لە وتارەوە بکەینە کردار.
وەک سەدەی هەفتەمی پێش زایین، بە تیشکی خەراتووی پیرانی ماگۆش، کەیایەتی (دەسەڵات و سەروەری)ی پیرانی زاگرۆزیمان دامەزرێنینەوە.
ئەمە تەنها شۆڕشێک نییە بۆ خاکی پیرۆز، بەڵکو شۆڕشێکە بۆ ڕزگاربوون لە دیلی هزری و بنیادنانی داهاتوو.

هەستن، ئەی نەوەی ماد! کاتی ڕابوونی مەزنە!
پێویستە بە کردار کورد و کوردستان بژیێنین نەک بە قسە!

ئامادەکردنی: کور𒆳زانین

بابەتی پێشووفەرشاد گەردکانە، وەرزشوانی کورد، بووە پاڵەوانی ئورووپا
بابەتی دواترسکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە لەندەن جەختی لەسەر یەکگرتوویی کورد و بەلووچ، سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ کردەوە

1 لێدوان

وڵامێک جێ بێڵە