بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی باباشێخ سەرۆكی جڤاتی ڕووحانیی ئێزدییەكان و کەسایەتیی دیار و بەرچاوی کوردستان پەرۆش و خەمبار و تازیەباری کردین.
کۆچی دوایی بابە شێخ وەک باوکی رووحیی ئێزدییەکان خەسارێکی گەورەیە لە کۆمەڵگای کوردستان بە گشتی و کۆمەڵگای ئێزدییەکان بە تایبەتی ، هەر بەو بۆنەوە لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە بەڕێز شێخ سەمیر و سەرجەم ڕێزدارانی جڤاتی ڕووحانیی ئێزدییەکان و گشت خوشک و برایانی ئێزدییەمان ڕادەگەیەنین و خۆمان لەو خەمە دا بە شەریک و بەشدار دەزانین .

ڕووحی بابا شێخ شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێ.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٠١/١٠/٢٠٢٠