ئەمریکا بڕیاری دا سزاکانی سەر ئێران بەردەوام بن

President Joe Biden speaks during a news conference in the East Room of the White House in Washington, Wednesday, Jan. 19, 2022. (AP Photo/Susan Walsh)

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
13 ڕەشەمە 2721
کۆچی هەتاوی
13 اسفند 1400
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٣٠ رجب ١٤٤٣
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

جۆو بایدن بڕیاری دا سزاکانی سەر ئێران، بۆ ساڵێکی تر درێژ بکرێنەوە. کۆشکی سپی دەڵێت ئەو سزایانەی کە لە 15 ی مانگی 3 ی ساڵی 1995 وە بە پێی بڕیاری باری نائاسایی نیشتمانی سەپێندراون بەسەر ئێراندا پاش 15 ی مانگی 3 ی 2022ش بەردەوام دەبن.

بە پێی بەندەکانی ئەو بڕیارە لە ماوەی 90 ڕۆژی پێش ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی سزاکان ئەگەر سەرۆک داوای درێژکردنەوەی بڕیارەکە نەکات ئەوا بەردەوام نابێت و هەڵدەوەشێتەوە.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپی کە سەرۆک بایدن مۆری کردووە هاتووە ” کردارەکان و ڕێبازەکانی حکومەتی ئێران- لەوانەدا بڵاوکردنەوە و دروستکردنی مووشەک و تەقەمەنی، کارە شەڕانگێزیەکانی لە هەرێمەکە، پشتگیریکردنی بۆ گروپە تیرۆرستییەکان و کار قێزەونەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و بەکرێگیراوەکانی- بەردەوام هەڕەشەیەکی نائاسایی و ناوەزەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی، ڕێبازی دەرەوەیی و ئابوری ئەمەریکا.” دەشڵێت هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە بڕیاری داوە ئەو یاسایە درێژ بکرێتەوە تەواوی سزاکان دژ بە ئێران بەردەوام بن.

فەرمانی سەرۆکایەتی 12957کە سەرەتا لەلایەن سەرۆک بیڵ کڵنتنەوە مۆرکراو لەو کاتەوە هەتا ئێستا بەردەوامە.

بابەتی پێشووباڵیۆزی ئۆکرانیا لە تورکیا : تورکیا دوو ڕوویە
بابەتی دواترسیاسەتی دەسەڵاتدارە عەڕەبەکانی ئەمڕۆی عێڕاق بەرانبەر بە کورد،درێژەی هەمان سیاسەتی بەعسە .

وڵامێک جێ بێڵە