بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە، نووسینی سەلاح سولتانپەنا

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
10 خاکەلێوە 2722
کۆچی هەتاوی
10 فروردین 1401
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٦ شعبان ١٤٤٣
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

بو بۆنەی 10ی خاکەلێوە ڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوای کوردان سەرۆک کۆماری کوردستان و هاوڕکانی

سەردارەکەم
ئەی پێشەوای کۆمارەکەم
ئەوکاتەی وا
ئێوەیان کرد بە میوانی سێدارە
ئەوکاتەی وا پەتی قەنارە
بە سەڕی شۆڕەوە خۆی نواند
ڕەنگی زەرد بوو
بەشەرمەوە ئێوەی خنکاند

پێیان وابوو
بە دار و پەت و قەنارە
ئازادی و سەبەخۆییان لێمان تەراند
کوردستانیان کوشت
خەبات و ئازادیان خنکاند
بەڵام سەرداری
سەرداری وەفاداری بە نێشتمان
خۆی فیدا کرد
لە دڵی ناهومێدی و نەهاتیدا
تۆی هیوای چاند

لە خاکەلێوەی ئەو ساڵەوە
هەموو ساڵی
هەوری هیوا
بەسەر دێمی تینوی خورانگەزی ئەم خاکەدا
بەخوڕ ئەباریت و پەڵە ئەدا
لەو کاتەوە بیری جوانی سەربەخۆیی
لە چوار نیکاڵی ئەم خاکەوە
چەکەرەی کرد سەری هەڵدا
زەندەقیان چوو
گشت کوردستانیان لێ بوو
بە پێشەوا

سەلاح
شێسمۆکۆرشە

بابەتی پێشووبەشێکی گرینگی وەسیەتنامەکەی پێشەوا قازی محەممەد
بابەتی دواترناوەندی ڕەوندی کوردستانی وێبینارێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد ساز دەکا

وڵامێک جێ بێڵە