ڕاگەیاندراوی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان سەبارەت بە بێریزی کردن بە پێشمەرگەیەکی کاکەیی

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
3 گەلاوێژ 2722
کۆچی هەتاوی
3 مرداد 1401
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٥ ذو الحجة ١٤٤٣
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە ناڕەوا و نامەردانەیە دەکەین کە دەرهەق پێشمەرگەیەکی  کاکەیی لە لایەن چەند کەسێکی سەر بە حەشدی شەعبی ڕووی  داوە.

ئەمە سووکایەتی و بێڕێزییە بە ئازادی و بیروباوەڕی کاکەییەکانە کە بە ئایین و باوری کاکەی (یارسان )وەک ئایینێکی ڕەسەنی کوردی کە مێژووی چەند هەزار ساڵەیان هەیە.  کە هەمێشە بۆنەتە قوربانی بیری سیاسی و ئایینی   دەسەڵاتداران لە  هەموو بەشێکی کوردستاندا.
ئێمە وەک هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان جەختیش دەکەینەوە بە هەموو توانایەکمان پشتگیری خوشک و برا کاکەییەکانمانین و داواش لە حکومەتی هەرێم  دەکەین کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ بەدواداچوونی یاسایی ڕووداوەکە بکەن و  ڕێگە چارەسەر  بۆ ڕوودانی هەر چەشنە کردەوەیەک هاوشێوە بن لە ناوچەکە.

هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:
ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی دێموکراتیکی کوردستان
یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان

 

 

بابەتی پێشووسووکایەتی بە کاکەییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە
بابەتی دواترپەیامی سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە یادی ۹۹ ساڵەی پەیماننامەی لۆزان

وڵامێک جێ بێڵە