پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم لە پێوەندی بە شەڕی ئیران و ئیسرائیل و ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
12 ڕەزبەر 2724
کۆچی هەتاوی
12 مهر 1403
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٩ ربيع الأول ١٤٤٦
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە ئەگەرەکانی ڕوودانی شەڕ لە نێوان ئیران و ئیسرائیل لێدوانێکی بۆ کوردناسیۆن داوە کە دەقی لێدوانەکە بەم چەشنەیە:

هاونیشتمانانم ، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

هەر وەک هەموو لایەکتان ئاگادارن، شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن دایە و ئەم ناوچەیە لە ناو ئاگری شەڕ دا دەکوڵێ.

پڕیشکی ئەم ئاگرە داوێنی رژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان بە گشتی  و بە تایبەتی ئیران دەگرێ.

شەڕ ئەگەرچی بۆ هەندێک نەتەوەی حەساوە، خەسار و کارەستبارە، بەڵام بۆ نەتەوە خاک داگیرکراوەکان ڕەنگە نیعمەت بێ، نیعمەتێک کە خۆی لە ڕزگاری و ئازادی دا دەبینێتەوە.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو دا هیچ کات بێ شەڕ و بێ کێشە نەبووە، پرسی کورد لە گەڵ چوار داگیرکەری ئیران، عێراق، سووریە و تورکیە، هاوکات پرسی فەلەستین و ئیسرائیل لە لایەکی ترەوە و چەندین پرسی تر،  ناوچەکە  وەک گڕکانێک هەر دەم  ئامادەی تەقینەوە بووە.

لە شەڕی کەنداو بەدواوە، واتە لە ١٩٩٠ی زایینی بەم لاوە، کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هیرشیان کردە سەر ڕژیمی سەددام، پڕۆژەیەک کە بریتی بوو لە نەخشەیەکی سیاسیی نوێ  بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە قازانج و بەرژەوەندیی کورد و ئەمریکا، کورد و ئورووپا ، کورد و وڵاتانی دێموکراتی  زلهێزی جیهانی هاتە ئاراوە و زۆربەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە ماوەی ئەم چەندین ساڵە دا لە قازانج و بەرژەوەندیی نەتەوەی کورد دابوون.

ئەنجامی ئەم شەڕە، ڕاپەڕینی ١٩٩١ی باشوور و دامەزرانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە، تا دەگاتە بە ناو بەهاری عەڕەبی لە ٢٠١٠ کە ئەویش سەرئەنجامەکەی بووە بەرهەمێک کە بە ئازادیی ڕۆژاوای کوردستان و دامەزرانی حکوومەتێکی خۆسەری بۆ کورد کۆتایی پێهات.

دوو ساڵ لەمەوبەر ڕاپەڕین و شۆڕشی ژینا، جیا لەوەی ڕوخساری رژیمی ئێرانی وەک ڕژیمێکی تیرۆریست و دیکتاتۆر  زیاتر و ڕوونتر بۆ جیهان دەرخست ،  هاوکات رژیمی  ئیرانی هێنایە لێواری ڕووخان و بووە هۆی ئەوەی لە ئێستادا، پرسی کورد و باقی نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی تری ناو جوغرافیای دەستکرد ئیران، لە ڕۆژەڤی پڕۆژە و بەرنامەی جیهانیی وڵاتانی زلهێز دابێ.

دنیای دێموکرات و زلهیزانی جیهانی بەرژەوەندیی درێژماوەیان  وا دەخوازێ کە وەک هاوپەیمانێکی گرینگ لە گەڵ کورد هەڵسوکەوت بکەن و قەرەبووی بەشێک لەو ناحەقیانەی بەرانبەر بەم نەتەوە کراوە، بکەنەوە.

ئەم شەڕەی ئێستا لە ئارا دایە، شەڕێک نییە بە  تەنیا بە دژی حەماس و حیزبوڵڵا و حوسیەکانی یەمەن و بەشار ئەسەد، بەڵکوو لێدانە لە پرۆکسیەکانی ئێران، لێدان لە هەر چی لە ژێر ناو و فەرمانی محیوەر و بەرەی بەناو موقاومەت دایە و بە گشتی قرتاندنی پڕ و پۆی تیرۆریسمی دەوڵەتیی ئێرانە، و کۆتا ئامانجیش لێدانە لە خودی ئێران.

لێرە دا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی دەکەوێتە سەر شانی تاک بە تاکی ئێمەی کورد ، بە تایبەتی هێز و لایەن و حیزبە سیاسیە کورد و کوردستانیەکان، بۆیە لە پەیامێکی کراوە دا  ڕووی قسەم دەکەمە وان:

هەمووتان بڕواتان بەوە هەیە کە هێز لە یەکگرتوویی دایە و هێزە کە دەتوانێ باڵانسی هاوکێشە سیاسیەکان ڕابگرێ و بەم هێزە دەتوانین کەڵک لە دەرفەت و قازانجەکان بۆ بەرژەوەندیی گشتی و نەتەوەیی وەربگرین .  هەموومان باس لە پێویستیی یەکڕیزیی ناوماڵی کورد دەکەین و دەزانین کە هێزی هەموومان پێکەوە ، ورە و ئیرادەمان بەرز و پؤلایین دەکا و دوژمن بە چۆک دادێنێ.

هۆکار چییە کە یەکڕیزی و تەبایی و یەکگرتوویی ناکەینە بەرنامە و نایخەینە بواری عەمەلی و پراکتیکیەوە؟

ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ئان و ساتی گۆڕانکاریی بنەڕەتی دایە و ئێمە وەک کورد لە هەلومەرجێکی هەستیار و چارەنووسساز داین، بۆیە داواتان لێدەکەم، با پێکەوە دەست بخەینە ناو دەستی یەک. نسکۆ و هەڕەشە و نەهامەتیەکان خەریکن دەبنە دەرفەت، ڕەنگە بە دەیان ساڵی دیکە دەرفەتی ئاوا گونجاومان بۆ هەڵنەکەوێتەوە. دەرفەت هەمیشە لە دەرکەمان نادا، با دەرفتەکان لە قازانج و بەرژەوەندیی نەتەوەکەمان بقۆزینەوە.

گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر یەکدەنگ و یەکگرتوو و هاوهەڵوێستن، با ئێمەش لە گەڵ ئەوان هاوڕاستا بین ، با لەوانەوە ئەم وانە گرینگە فێر بین و سەرمەشقی خەبات و تێکۆشانمان.

هەر ئاوەدان بێ کوردستان و پایەدار بێ نەتەوەی کورد، هەر بژین بە سەرکەوتوویی.

بابەتی پێشوو  بنەڕەتەکانی نەریتی ڕێئاڵ پۆلیتیک 
بابەتی دواترئاگاداری ژمارە یەکی بەشی تەشکیلات و ئەمنیەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.

وڵامێک جێ بێڵە