سوپای پاسدارانی ئێران پیلانی تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتۆنیان هەبووە

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
19 ڕەشەمە 2721
کۆچی هەتاوی
19 اسفند 1400
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٦ شعبان ١٤٤٣
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

ڕۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكى له‌زارى به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى دادى ئامریكاوه‌ ئاشكرایكردوه‌، سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌وڵیداوه‌ جۆن بۆڵتۆنی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا  تیرۆربكات.

ڕۆژنامەیThe Washington Examinerی ئامریکی، لەزاری بەرپرسێکی وەزارەتی دادی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌، دوو کەسی ئێرانیی سەر بە” فەیلەقی قودس”ی سوپای پاسدارانی ئێران پیلانی تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتۆنیان هەبووە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە کە  ئەو دوو ئێرانییە  هەوڵی تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتۆنیانداوە، بەڵام ئیدارەی بایدن ئامادەنییە  بەڕاشکاویی ئەو تۆمەتەیان ئاراستەبکات.

باس لەوەشکراوە، هۆکاری ڕازینەبوونی ئیدارەی بایدن بۆ تۆمەتبارکردنی سوپای پاسداران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ترسیان هەیە ئەو هەنگاوە سەربکێشێت بۆ درووستبوونی ئاستەنگ بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنی ناوەکیی لەگەڵ ئێران، بەتایبەت کە ئێستا ئێران‌و وڵاتانی زلهێز لەکۆتاییهاتنی دانوستانە ناوەکییەکان لەڤییەننا نزیکبوونەتەوە.

جۆن بۆڵتۆنی لە چەند ساڵی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران حەولی داوە کە  سپای پاستاران بخرێتە لیستی تیرۆر کە لە کارەکەیدا سەرکەوتوو بوە و  هەمیشە هەڵوێستی بەرانبەر هەر جولەیەکی سازمانی  تیرۆریستی  سپای پاستاران  و کاربەدەستانی ئێران بوە. 

بابەتی پێشوو12 هەزار سەربازی ڕووسی لە ئۆکراین کوژراون
بابەتی دواترهونەرمەند میکائیل کاکەیی کۆچی دوایی کرد

وڵامێک جێ بێڵە