کیم یوجونگ ئۆنی هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناوەکیی دژ بەکۆرەی باشوور دەکات

FILE - In this March 2, 2019, file photo, Kim Yo Jong, sister of North Korea's leader Kim Jong Un attends a wreath-laying ceremony at Ho Chi Minh Mausoleum in Hanoi, Vietnam. In her first known official statement, Kim Jong Un on Tuesday, March 3, 2020, leveled diatribes and insults on South Korea for protesting over her country's latest live-fire exercises. Believed to be in her early 30s, Kim Yo Jong is in charge of propaganda affairs and has frequently appeared at her brother’s major public events including summits with U.S. President Donald Trump and other regional leaders. (Jorge Silva/Pool Photo via AP, File)

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
17 خاکەلێوە 2722
کۆچی هەتاوی
17 فروردین 1401
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٤ رمضان ١٤٤٣
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

کیم‌یو‌ جۆنگ ئۆنی خوشکی ڕێبەری کۆریای باکوور هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناوەکیی دژ بەکۆرەی باشوور دەکات لە ئەگەری ئەوی کۆرەی باشوور کارێکی سەربازیی دوژمنکارانە دژ بەوڵاتەکەی ئەنجامبدات.

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لەکەناڵی KCNAی فەرمی کۆرەی باکوور بڵاوکراوەتەوە، کیم یو جونگ رایگەیاندوە، “هەرچەندە سیئۆل دوژمنێکی سەرەکیی وڵاتەکەمان نییە، بەڵام ئەگەربێت‌و ئەو وڵاتە هەر کارێکی سەربازیی دوژمنکارانە ئەنجامبدات، ئەوە بەبەکارهێنانی جبەخانە ناوەکییەکەمان وەڵامی دەدەینەوە”.

لێدوانی کیم یو جونگ دوای ئەوەدێت، سوە ووکی وەزیری بەرگریی کۆرەی باشوور هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، سوپای کۆرەی باشوور تواناو لێوەشاوەیی ئەوەی هەیە گورزی سەربازیی لەدامەزراوەکانی سەرکردایەتیی‌و پشتیوانی سوپای کۆرەی باکوور بدات، ئەگەرهات‌و هەر ئاماژەیەک بۆ تەقاندنی مووشەک بەئاراستەی وڵاتەکەیان بکڕیت.

سوە ووکی جەختیکردۆتەوە، “سوپای کۆرەی باشوور بەردەوامدەبێت لەپەرەپێدانی مووشەکی بالیستی دوورمەوداو وردپێک، بەشێوەیەک توانای وێرانکردنی دامەزراوەکانی دوژمنی هەبێت”.

لێدوانە توندەکەی وەزیری بەرگریی کۆرەی باشووریش دوای ئەوەهات، لەڕۆژى 2ى ئاداری ئەمساڵ پیۆنگ یانگ موشەکێکی بالیستی نوێی تاقیکردەوە، کە لەلایەن مون جای ئینی بەتوندی سەرکۆنەکرا.

بابەتی پێشووناوەندی ڕەوندی کوردستانی وێبینارێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد ساز دەکا
بابەتی دواترسه‌عدی شامی موفلیسبوونی وڵاتەکەی راگەیاند

وڵامێک جێ بێڵە