کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
7 گەڵاڕێزان 2726
کۆچی هەتاوی
7 آبان 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
١٧ جمادى الأولى ١٤٤٨
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

کوردناسیۆن: ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ۲۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۶ بە ئامادە بوونی شاندێکی ڕێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و  پارتی سەربەخۆیی کوردستان، لە کەشوهەوایەکی هاوڕێیانە و بەپرسیارانەدا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەچوو.

ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە سیاسییەکان، هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ناوچەکە و هاوئاهەنگیکردنی زیاتری هەڵوێستی هەردولا بوو بەرامبەر بە پرسە چارەنووسسازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هەر بەم هۆیەوە کۆمەڵێک تەوەر هاتنە بەرباس و گفتووگۆ.

لە دەستپێکی گفتووگۆدا هەردوو لایەن بە وردی دیدگا و تێڕوانینی خۆیان لەسەر ئاسۆی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەگەری گۆڕانکارییەکان لە دواڕۆژدا خستە ڕوو. کە تێیدا ئاماژە بە دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر خەباتی ڕەوای کورد لە ڕۆژهەڵات کرا.

هەروەها سەرنج درایە سەر قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ڕژیمی ئێران و ئەو هەنگاوە پێویستانەی دەبێت کورد و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرامبەر بە ئاڵوگۆڕەکان بەیەکەوە هەڵیانبگرن. جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی و ڕۆڵی کارای هاوپەیمانی و یەکڕیزیی نێوان هێزە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهات و جێبەجێکردنی ئەرکە نەتەوەییەکان.

لە درێژەی ئەم دانیشتەندا پێداگری لەسەر بەهێزترکردن و بەردەوامبوونی پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هەردوو لا وەک پێویستییەکی گرنگ لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.

جەخت لەسەر مافی دیاری کردنی چارەنووسی کورد، باسێکی دیاری ئەم دانیشتنە بوو کە هاوکاتیش پێویستیی ڕێزگرتن لە ویست و ئیرادەی ئازادانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوابەدوا دووپات کرایەوە.

لە دەرەنجامی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار هەڵسەنگاند و جەختیان لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ، ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەهێزکردنی ئاستی هاوئاهەنگی و هاوکارییە مەیدانی و سیاسییەکان لە داهاتوودا کردەوە.

بابەتی پێشووئاشتییاکو پوورکەریم لە یادەوەریی دکتۆر حەکیم بەلووچدا: «مافی دیاریکردنی چارەنووس بەبێ داننان بە مافی سەربەخۆیی ناتەواوە»
بابەتی دواترئاشتیاکۆ پوورکەریم بۆ کوردناسیۆن: ئەنتێگراسیۆن واتای توانەوە و تەسلیم بوون لە ناو داگیرکەردا

وڵامێک جێ بێڵە